ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ئه‌مساڵ‌دا کۆڕێکی بۆ رەخنە‌و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی دوو چیرۆک‌نووسی لاو، شاناز جەوانشیرو چنار بداغی بەڕێوە برد
.لەم دانیشتنەدا که دونیوه‌ڕۆی شه‌ممه، ٨ ی ڕه‌شه‌ممه گیرا، رەحیم عەبدوڕەحیم‌زادەو پەروین شێخی وەک رەخنەگر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و دوو چیرۆکنووسه لاوه قسه‌یان کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بی‌یه‌دا کەماڵ کەریمی کورته باسێکی له چاکاکییەکانی ئێستا‌و داهاتووی ئەنجومەن کرد‌و پاشان چنار بداغی‌و شاناز جه‌وانشیر چه‌ند به‌رهه‌مێکی خۆیان خوێنده‌وه که دواتر لە لایەن ڕەخنەگرانی کۆره‌که تاوتوێ کران.
خاتوو پەروین شێخی له قسه‌کانی‌دا مێژوویەکی کورتی له‌سه‌ر چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی داستانی لە نێو ژنان‌و دەستنیشان کردنی پێشەنگانی ئەم ڕەوته باس کرد‌و له درێژه‌دا پەرژایه سەر ئەو چیرۆکانەی کە له‌لایه‌ن دوو چیرۆک‌نووسی لاوی به‌شداره‌وه پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا رەحیم عەبدوڕەحیم‌زادە ،چیرۆک‌نووس و دەرهێنەری شانۆ، قسه‌کانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بەرهەمی ئەو چیرۆکنووسانه پێشکەش کرد.
دوایین به‌شی ئەم دانیشتنه پرسیار‌و تیبینی ئامادەبووان بوو کە به‌ره‌وڕووی وتاربێژانی کۆڕەکه کراو هەر کامەیان به گوێرەی پێویست لە لایەن ئەوانه‌وه وەڵام درانەوە.