یێنس ئێستۆلتێنبێرگ ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئیران کورەی باکوور بە بەربڵاوی بە درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکیی دەدەن دەبێ پێش لەو دوو وڵاتە بگیردرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵدەریی ناتۆ، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئێستۆلتێنبێرگ لە کۆنفرانسی” چەکە کۆمەڵکوژەکان”ی ئەو ریکخراوەیە کە لە شاری کۆپێنهاگی پێتەختی دانمارک بەرێوە دەچێ زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی ٤٥ ولاتی جیهان کۆ دەبێتەوە، سەرەڕای ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی رێژیمی ئیران لە هەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە هوشداری دەدا و دەڵێ: ڕێژیمی ئیران بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تەکنۆلۆژیای مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدا و ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی زۆر مەترسیدارە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ڕایگەیاند کە هاوپەیمانان دەبێ زیاتر لە جاران هەوڵ بدەن کۆبوونەوە و کۆنفراسەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنانی چەکی قەدەغەکراو پێک بێنن و دەبێ پێش لە وڵاتانی سەرەڕۆ وەکوو ڕووسیە، چین، ئێران و کورەی باکوور بگیردرێ.