• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شینگێڕی بۆ پیاوێکی زلی بێدەنگ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/09/07
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

میرزا سەید حەسەن فیرووزئابادی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر تەمەنی درێژی بۆ تۆی خوێنەر جێ‌هێشت، لە خوای میری‌ مەزن دەکەم تەڵەب و تەمەنایێ هێندەی ئەو قورس و سەنگین و گران بوو، هەزار ئەوەندە تەمەنی تۆی خوێنەر درێژ بێ.

لەنێو ئەم هەموو ڕووداو و ئاڵوگۆڕانەی لە ئێران و ناوچە و جیهان لەم دواییانەدا ڕوویان داوە، پێتان سەیر نەبێ کۆچی دوایی فیرووزئابادی کاری کردووەتە سەر دڵ و دەروونی دارسمە.

حەسەن فیرووز‌ئابادی، ئەندامی کۆڕی دیاری‌کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هێزگەلی چەکداری ئێران، لە کاتێکدا لە زانکۆی مەشهەد لە تەنیشت ئاستانی قودسی ڕەزەوەی زانستی پزیشکیی خوێندبوو، بەڵام هەتا کاتی مردنی نەیتوانی کێشی کەم بکاتەوە و لە سەنگینی و گرانیی خۆی هەر بەردەوام بوو.

عەلی خامنەیی کاتێک بوو بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بەگوێرەی یاسای ئەم کۆمارە هەر لەخۆوە و بێ سێ و دوولێکردن بوو بە سەرۆکی هێزە چەکدارەکانیش و ناوی “فەرماندەی کوللی قووا”شی بۆ خۆی قۆستەوە.

خامنە‌یی دوای مردنی خومەینی لە مەجلیسی خوبرەگان دەگەڵ عەلی ئەکبەری هاشمی ڕفەسنجانی پیلانی “خوبرە- گان”یان دانا و پاش هەندێک نووکە نووک و دەکەم‌ و پێم‌ناکرێ، بە فرتوفێڵی هاشمی بوو بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی. جا ئەوکات بیری لەوە کردەوە چۆن پیاوێکی بەدڵی خۆی بۆ فەرماندەی ئەرکانی هێزگەلی هاوبەشی چەکداری ئێران [فرمانده‌ی ستاد نیروهای مسلح] بدۆزێتەوە و بیری لێ ‌کردەوە میرزا حەسەن فیرووزئابادی باشترین بژاردەی پرکردنەوەی ئەم پۆستەیە.

حەسەن فیرۆزئابادی ئەوەندەی لە جەستەدا سەنگین و گران بوو، دوو ئەوەندەش لە خوو و ڕەوشتدا ئەم سەنگینی و گرانییەی پێوە دیار بوو. ئەم فەرماندەیەی هێزی چەکداری ئێران لە کاتێکدا زانستی پزیشکیی خوێندبوو و نەیتوانیبوو خۆی باریک بکاتەوە، فڕیشی بەسەر کاروباری سەربازی و چەکدارییەوە نەبوو. پێش ئەوەی ببێتە فەرماندە، نە ئەندامی ئەرتەشی دژی‌گەلی! بوو نە ئەندامی سوپای پاسدارانی سەرکوتکەر، بەڵام پیاوێکی بەهەیبەت و هەتا بڵێی سەنگین و گران بوو. دەوری سک و نێوقەدی بازنەیەکی زۆر فراوان بوو. کاتێک لە کۆڕی دەمڕاستان دادەنیشت سمت و ساتی لە هەردوولای کورسی تێدەپەڕین و بەملاوئەولای کورسیدا شۆڕ دەبوونەوە. لەسەر مۆبڵیش بوایە جێگەی دوو کەسانی دەگرت. هەر خوا بۆ ئەوەی دانابوو لەبەرانبەر شاندی سەربازیی وڵاتانی دابنێی. کاتێک شاندی فەلەستین، سووریە، یەمەن و لوبنان و تەنانەت عێراقیش لە تاران لە بەرانبەری دادەنیشتن، هەستیان دەکرد وەک ئەندامانی بەرەی موقاومەت، پشتیان بە کێوێکی قورس و قایمەوە داوە. باشترین تایبەتمەندیی فیرووزئابادی بۆ خامنەییش هەر ئەم سەنگینی و گرانییەی بوو. ئەو سەرەڕای ئەوەی لە کێش و قەبارەدا قورس و قایم و سەنگین و گران بوو، لە ئەخلاق و خوو و ڕەوشت و تێنەگەیشتن سەد ئەوەندە.

لە هەموو پرسێکی سەربازی، نیزامی و بەڕێوەبردنی کاروباری مەملەکەتدا ئەوندە قورس و گران بوو، لە ماوەی ٢٧ ساڵ فەرماندەیی ئەرکانی هێزگەلی چەکداری ئێرانیش بۆ هیچ مەبەستێک بە چاک و بە خراپ نقەی لێوە نەهات. تەنیا جاروبار لە هەندێک کۆڕ و کۆمەڵاندا حاشای لە عەلی خامنەیی دەکرد و دەیگوت، ئەمە خامنەیی نییە و ئیمام مەهدییە و ئێستا نایهەوێ خۆی ئاشکرا بکا. هەر بەم ئاکارەی پارووی کەوتە نێو ڕۆن و ٢٧ ساڵی ڕەبەق لە شوێنی خۆی مایەوە. خامنەیی باش بیری لێ‌کردبۆوە و دەیزانی ئەم سەنگینی و گرانییە وای کردووە ئەو تەنیا فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارکان بە فەرماندەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی ڕابگەیەنێ و تەواو. دیارە خۆی ئەم کارەشی نەدەکرد و بەردەست و وەرگێڕەکەی هەبوون و لەجیاتی ئەو ئەم ئەرکانەشیان ڕادەپەڕاند. دیارە پیاوی وا قەڵەو نابێ بێ وەرگێڕکە بێت.

لەبەر لۆمەی خەڵک و دارسمە و کەندەسمە و مەندەسمان نەبێ، هەر ئێستا پڕ بە قوڕگم هاوار دەکەم، دەگریم و بۆ ئەم حەسەنە خوولە لە بانگێ دەدەم. ئاخر چۆن دەبێ ٢٧ ساڵان بەرپرسی ئەرکانی بەیەک‌گەیاندن و ڕێکخستنی بەشەکانی هێزی چەکداری وڵاتێکی پان و بەرین بی و بە بێدەنگی بتنێژن. نە شینگێڕییەک، نە هات و هاوارێک و نە خۆپێشاندانێک.

پێتان سەیر نەبێ ئەم پیاوە سەنگین و گرانەش ٥ ساڵ بەر لە مردنی کاتێک بێدەنگیی شکاند، بۆ هەمیشە خۆڵی دەبەرەدۆی خۆی کرد و لە خۆی شێواند. فیرووزئابادی کاتێک ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەسەر کێشەی ئەتۆمیی ئێران ڕێک‌کەوتن، پیرۆزبایی لێکردن و قەهر و غەزبی فەرماندەی گەورەی بەسەردا باری و خامنەیی ئەویشی بەڕێ کردەوە ماڵی خۆی.

ئاغای فیرووزئابادی بەم جۆرە بوو بە گەوێک لە زنجیری دوور و درێژی کیانووری، تاڵەقانی، بەنی‌سەدر، قوتب‌زاده، بازرگان، داریوش فروهەر، مونتەزیری، کەڕووبی، مووسەوی، ڕەفسەنجانی، ئەحمەدی‌نژاد، لاریجانی و قسەی خۆمان بێت، حەسەن ڕوحانیش.

ئەمانە و چەندی دیکەش گەوی زنجیرێکن سەرێکی لەنێو نیزامی موقەدەسە و سەرەکەی دیکە لەنێو زبڵدان و گەو گەو قەف قەف لە نێو نیزامەوە فڕێ دەدرێتە نێو زبڵدانەکە.

هەر کەسێک وڵامی پرسیاری دارسمە بداتەوە کە ئاخۆ گەوی دواتری زنجیری لەپسان نەهاتووی نێودەستەڵاتی ئێران بەرەو زبڵدان کێن، وەک خەڵاتی دارسمە دەتوانێ جارێکی دیکەش ئەم بابەتە شل و پەیتەی بەرچاوی بخوێنیتەوە.

 

تاگی بابەت: شینگێڕی بۆ پیاوێکی زلی بێدەنگ

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist