• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

نیزامی پیرۆز!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/09/06
جۆری بابەت: بەشی سەرەکی

بابەک ناسری

خۆبەپیرۆز کردنی نیزامێکی حکومەتی بە پڕۆپاگندەی نێوپێکهاتەیی کە بەردەوام بە باڵای خۆیدا هەڵدەڵێ، یەک لە تایبەتمەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لە جەرگە و کەفوکوڵی شۆڕشی گەلانی ئێراندا ئەوەی پتر لە هەموو شتێک دەبیسترا ڕێزگرتن لە پلەوپایە و کەرامەتی مرۆیی بوو، خومەینیش هەم لە پاریس و هەم لە ڕۆژەکانی یەکەمدا زۆر لەسەر ئەم بابەتە دەڕۆیشت. وادە و بەڵێنی بە باق‌وبریق لە زمان پیرەپیاوێکەوە کە بە تاقە چەند مانگ ژیان لەنێو دڵی ئورووپادا توانی بە زیرەکیی خۆی و بە زارەکی ئەم وانە هەڵخەڵەتێنەکانی دێموکراسی و کەرامەتی مرۆڤ بەباشی لەبەر بکا و بیانکا بە پێخۆری تەبلیغاتی.

دوای سەرکەوتنی شۆڕش و سەرکوتی نەیارانی سیاسی و جێ‌خستنەوەی دامەزراوە حکوومەتییەکان، بەرەبەرە لە ناوەندی وڵات خەریک بوو سەقامگیرییەک بۆ دەسەڵاتی مەلاکان پێک بێ کە شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ دراوسێی ڕۆژئاوا هاوکێشەکانی لەم وڵاتەدا گۆڕی. سەرهەڵدانی ناکۆکییەکان و بەهێزبوونی سپای پاسدارانی تازەدامەزراو و ناوەندە ئەمنەتییەکانی هاوتەریب قورسایی دەسەڵاتی وڵاتی بە لای میلیتاریزمدا شکاندەوە، بەمجۆرە لە هەمان ساڵەکانی دەسپێکەوە سپای پاسداران هەم لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا جێی گرت و هەم وەک مافیایەکی سیاسی، ئەمنییەتی و ئابووری لە نێوخۆی وڵات و ناوچەشدا کەوتە جموجۆڵ. سەرکوتی دژبەرانی ڕێژیم، تێرۆر و لێدان لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی و هەرچەشنە ماف‌ویستییەک بۆ سپای پاسداران لە سەرووی هەموو ئەرکەکان و بەشێک لە جینایەتە پیرۆزەکانیان! بوو.

کۆماری ئیسلامی بەڵام بۆ داپۆشینی تاوان و جینایەتەکانی و بە ڕووی دەرەوەدا پێویستیی بە ڕوتووشی ڕوخسارە دزێوەکەی هەبوو، بۆیە لەو شانۆگەرییەدا بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ دیپڵۆماسیی ئەم ئەرکەیان بە یەکێک لە برایانی لاریجانی دا کە لە نواندندا هەتا بڵێی شارەزا بوو. بەمجۆرە محەممەد جەواد لاریجانی ساڵانێکی دوورودرێژ بە سیگارە بەرگە بەناوبانگەکەی و لە بەرگی لایەنگری مرۆڤایەتی و مافەکانیدا خۆی دەنواند و ئەرکەکەشی شووشتنەوەی تاوان و جینایەت و ئەو خوێنانە بوو کە کۆماری ئیسلامی ڕشتبوونی. ئەو لە دەرکەوتن و وتووێژ و لێدوان بۆ مێدیاکاندا ڕواڵەتێکی هیندە پاک و بەشەردۆستی لە کۆماری ئیسلامی وێنا دەکرد وەک بڵێی کۆماری ئیسلامی و خومەینی یەکەم مەنشووری جیهانیان لە بواری مافەکانی مرۆڤدا نووسیبێ! بە ژێستی ڕووناکبیری و لەوپەڕی ڕووهەڵماڵاویدا لە لۆبییەکانی دەرەوەدا هەوڵی دەدا قورسایی هاوکێشەکان لە بەرژەوەندیی ڕێژیمە خوێنرێژەکەی بشکێتە و کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بە هەموو تێرۆر، ئێعدام، جینایەت، کوشتار، گرتن و ئەشکەنجەی دژبەرانی ڕێژیم لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە خشتە بەرێ. ئەم ئەرکە پیرۆزە! ساڵانێکی زۆریش لەئەستۆی محەممەد جەواد زەریف بوو کە هەر لە ڕووداوی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە و لە وتووێژە لەهەڵڵادراوەکەیدا خۆی گوتەنی: “پێمان بڵێن چی بووە هەتا بتوانین لە پێوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتاندا پینەپەڕۆی بکەین”…

ڕۆژ هات و ساڵ ئاوا بوو و بە تێپەڕینی کات دەمامکەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی لادران. کورد گوتەنی بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێ، بۆیە تەمەنی درۆ و فریو و دەغەڵییەکانی ئەم ڕێژیمە بەسەر چوو. لە دەرەوەی وڵات لە زۆر دادگا و کۆڕوکۆبوونەوەی سیاسی و مافی مرۆڤدا مەحکووم و ڕیسوا کرا، لە نێوخۆی وڵاتیشدا زۆر هەڵمەت و کەمپەین بۆ ئەو مەبەستە وەڕێ خرا هەتا ئەمجارەیان گرووپی “عەداڵەتی عەلی” بوون کە ئەم ڕێژیمە و کاربەدەستەکانی ئەم حکوومەتەیان بە جارێک سووک و چرووک کرد و کوتکی دادپەروەرییان لە دەسەڵاتە هڵۆلەکەی سەید عەلی‌ وەشاند. ئەو وێنانەی لە کامێرای زیندانەکانی ئیڤینەوە هەڵگیران و بۆ هەموو کەلێن و قوژبنی دنیا نێردران، ڕاستییەکان و پیس و پڵۆخیی هەناوی ئەم ڕێژیمەی کە ساڵانێک بوو هەوڵی شاردنەوە و جوانکردنی دەدرا ئاشکرا کرد. هەمووان ڕوخساری دزێوی جەلادە کورتەباڵاکەی زیندانی “وەکیل‌ئاباد”یان بینی کە لە شاباشی کوشتنی “نەوید ئەفکاری”دا کرابوویە بەرپرسی گشتیی زیندانی ئیڤین… .

ڕەوتی مێژووی مرۆڤایەتی و بەسەرهاتی نەتەوە و دەسەڵاتەکان پێمان دەڵێن خەنجەری دادپەروەری نە ژەنگ دێنێ و نە لە کالاندا ئۆقرە دەگرێ. ئەم خەنجەرە بەسەبرە، بەڵام کە ڕۆژی هات بەزەبرە. وەک چۆن ئێستا وەک بەڵایەک بۆ سەر دەزگای گەندەڵ و جینایەت‌پیشەی بەناو دادی ڕێژیم نازڵ بووە و خەریکە دەیهاڕێ.

تاگی بابەت: نیزامی پیرۆز!

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist