شارەداری نوێی شاری سنە گوتی، له ئێستا داشارەداریی شاری سنە زیاتر لە ٧٠ میلیارد تمەن قەرزدارە.
مەنووچێهر فەجری ڕۆژی یەكشەممە لە کۆبوونهوهی دانانو ناساندنی شارەداری نوێدا گوتی بوودجەی شارەداری لە ساڵی ڕابردوو ٢١٤ میلیارد تمەن بووە، بەڵام تەنیا ٨٥ میلیارد تمەنیو بە واتایەكی دیكە تهنیا سەدی ٣٢ی دابین كراوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە لیستی درێژی قەرزەكانی شارەداریی سنە گوتی هەر ئێستا بەگشتی شارەداریی سنە زیاتر لە ٧٠ میلیارد تمەن قەرزدارەو دەبێ ئەم قەرزانە بە زووترین كات بدرێنهوه.
شارەدار سنە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە گۆڕانكارییهکان له نێو بهڕێوبهرانی شارهداریدا كردو ڕایگەیاند که لەوانەیە جێگەو پۆستی هیندێک له بهڕێوهبهرانی ئیستا بە كەسانی دیكە بسپێرن.