تاڵیبان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیشانیداوە کە ئاڵای خۆی لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەو ناوچە هەڵکردووە و لە لایەکی دیکەوە بەرەی خۆڕاگری پەنجشێر بە فەرمیی ڕایگەیاندووە کە شەڕ لە ناوچەی پەنجشێر درێژەی هەیە.
هەروەها هەواڵەکان باس لە کوژرانی چەندین فەرماندەی پلەبەرزی هەردوو لایەن لەو شەڕەدا دەکەن کە یەک لەوان فەهیم دەشتی هەواڵنێر و وتەبێژی بەرەی خۆڕاگری پەنجشێر و خوشکەزای دوکتور عەبدوڵا کە بە دەست میلیشیا چەکدارەکانی تاڵیبان لە نزیکی بازاڕەک کوژرا.
فەهیم دەشتی ۲۱ ساڵ پێش ئێستا لەو هەوڵە تێرۆریستییەی کە بۆ کوشتنی ئەحمەدشا مەسعوود درا لە شاری “تەخار” بریندار بوو.
بە گشتیی و دوای چەند ڕۆژ شەڕ و بەربەرەکانێی توند کەلە نێوان بەرەی بەرگریی و هێزەکانی تاڵیباندا ڕوویداوە،تاڵیبان بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی پەنجشێر دەکا و دەڵێ کە ئەحمەد مەسعوود و بەرپرسانی دیکەی بەرەی خۆڕاگریی ئەفغانستان بەرەو وڵاتی تاجیکستان هەڵاتوون، بەرەی بەرگریی بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد مەسعوود ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە.