بە پێی ڕاپرسییەکی نوێ لە ئەمریکا،یەک لەسەر پێنجی ئەو کەسانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئەو وڵاتەدا دەنگیان بە بایدێن دابوو پەشیمانن
بە پێی ڕاپرسییەکی ” زۆگبی ئانالیتیکس”کە لە هەواڵدەریی “ئیندیپێندێنت”دا بڵاو کراوەتەوە، لە ئێستادا و بە تایبەت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لەسەتا ٢٠ی خەڵکی ئەمریکا پەشیمانن لەوەیکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا دەنگیان بە جۆبایدێن داوە.
هەر بە پێی ئەو ڕاپرسییە، ٣ کەس لە هەر دە کەسی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا کە دەنگیان بە جۆ بایدێن داوە پەشیمانن و ئەمە بێجگە لە دێموکراتەکانی ئەو وڵاتەیە کە لە سەتا ٢٠یان پەشیمانن لە دەنگدانەکەیان بە ناوبراو و لەسەتا ١٤ی دەنگدەرە سەربەخۆکانیش هەمان هەستی پەشیمانییان هەیە.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو پەشیمانییە، لەسەتا ٢٧ی پیاوان و لەسەتا ١٣ی ژنان دەگرێتەوە.