هەواڵدەریی ڕەسمیی عەرەبستانی سعوودی (spa) لە زمانی جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئامریكا ڕایگەیاند كە ئامریكا بارێکی چەكو تەقەمەنیی ئێرانی ڕاگرتووە كە بۆ یەمەنی دەناردن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جۆن كێری ڕوو بە نوێنەرەكانی كۆنگرە گوتوویەتی: ئێمە دهستمان بهسهر پاپۆڕێكدا داگرتووە كە هەڵگری چەكی ئێران بۆ یەمەن بوو. ئەوەش نیشانی دەدا كە كۆماری ئیسلامی لە پشتیوانی كردنی گرووپە توندڕەوەكانی یەمەن بەردەوامە.
هەواڵدەریی ڕەسمیی عەرەبستان هەروەها نووسیویەتی هێزە دەریاییەكانی بەرەی هاوپهیمان لە حەوتووی ڕابردوودا پاپۆڕێكیان ڕاگرتووە كە چهکو تهقهمهنی، كەلوپەلی فریاگوزاری، خواردەمەنیو دەزگای پێوەندی گرتن بە تێكنۆلۆژیی پێشكەوتووی تێدا بووە. سەرتیپ ئەحمەد بێن حەسەن عەسیری، وتەبێژی هێزەكانی بەرەی عەڕەبی بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان، ڕایگەیاندووە كە بڕیار بووە ئەم بارە بگاتە دەستی حوسییەكانی یەمەن.
شایانی باسه که ئێران پشتیوانی لە حوسییەكانی یەمەن دەكاو ئەم گرووپە دژبەرە لە چەند ڕۆژ لەوە پێشەوە هەوڵ دەدا دەست بە بەندەری گرینگی “عەدەن”دا بگرێ كە دەروازەی گەیشتن بە دەریای سوورە.