هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوو، سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ماشینێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز،خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە ماشینێک کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “هایا پەیام” کچی پژمان بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستیی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای دوو میتریی تەقەیان لەم ماشینە کردووە.
ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لەو ماشینە کردووە کە باوکی هانا چەند جار پێیانی وتووە کە خێزانەکەم پێیە و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.