کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریی لە کوێستانەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شەوی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی”شینکێ” سەر بە شاری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی” محەممەد خالید عەبدوڵازادە” تەمەن ٤١ساڵ کوژراوە.
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد خالید عەبدوڵازاده باوکی دوو منداڵ بووە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە