لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٧کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کارنامە سەوزەکان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران، مامۆستایانی قوناغی خوێندنی سەرەتایی شاری ئیزە لە بەردەم ئۆستانداریی ئەهواز، مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئامووزی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە تاران،کرێکارانی شارەوانی خوڕەمشار لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە و کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیانی چەندین پارێزگای ئێران لە بەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە تاران و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی خانەنشینکراو لە بەردەم بینای گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری یەزد بەڕێوەچوو.