حوسێن شەرێعەتمەداری، سەرەڕای پشتیوانیی لە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، ناوبراو هاندەدا کە تەنیا ڕێگەی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لاچوونی هەموو گەمارۆکانی سەر ئێرانە و ئەوە مەرجی ئێرانە بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا.
حوسێن شەرێعەتمەداری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان کە لە ژێر بڕیاری ڕاستەوخۆی “خامنەیی”دایە لە بابەتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەو ڕۆژنامەیە بڵاو بوەتەوە بە ئاماژە بە وتووێژەکانی دەوڵەتی ڕووحانی لەگەڵ ئەمریکا، دیپلۆماسیی دەوڵەتی ڕووحانی بە هەڵە ناوبرد و وتی: کاتێک کە ئەمریکا هەستی بە بۆشایی و ناشارەزایی لە تیمی دەوڵەتی ڕووحانیدا کرد بەو هیوایەی کە چەندین خاڵ وەکوو باجگیریی زیاد بکا بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە لەو ڕێککەوتنە ڕۆیشتەدەرەوە.
شەرێعەتمەداری لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەیدا وێڕای سپاسی دەوڵەتی ڕەئیسی وتی: تەنیا دەوڵەتی سێزدەهەم دەتوانێ جێگەوپێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگەڕێنێتەوە و ئەمریکا ناچار بکا کە هەموو ئەو گەمارۆگەلەی بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە هەڵبوەشێنێتەوە.