لە مەهاباد خوشکی شەهید خالق جهانجوویی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەرمانان خاتوو ماپەرە جەهانجوویی، خوشکی شەهید خالق جەهانجوویی بەهۆی نەخۆشیی دڵ له تەمەنی ٦۹ ساڵیدا لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەی جەهانجوویی یەکێک لە بنەماڵە خۆشناو و نیشتمانپەروەکانی ئاوایی سەرچنار و ناوچەی مەهابادن. شەهید خالق جەهانجوویی ئەندامێکی بەڕێزی ئەو بنەماڵەیە کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا گیانی پاکی پێشکێش بە نیشتمان و بارەگای ئازادیی گەلەکەی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی خاتوو ماپەرە سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزی جەهانجوویی دەکا و، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.