لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٨کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە وەرگیراوانی پیشەی نەوتی پاڵاوگەی قشم لە بەردەم بینای کۆمپانیای تابان وزە، مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئاموزی لە بەردەم بینای مەجلیس لەتاران، کرێکارانی شارەوانی یاسووج لەبەردەم بینای ئۆستانداریی کۆهکیلویە و بویرئەحمەد، کرێکارانی دەرکراوی شارەوانی ئەهواز لە بەردەم بینای شۆرای شاری ئەهواز، ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتولەند لە مەیدانی وەنەک لە تاران، کارنامە سەوزەکان لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران، کارمەندانی جەهادی نەسری کرماشان لەبەردەم ئۆستانداریی کرماشان و کرێکارانی شارەوانی خوڕەمشار لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەو شار بەڕێوەچوو.