حەسەن عەلی یەحیا، یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، لە کاتی گەڕانەوە لە ئێران لەلایەن دەوڵەتی یاسایی یەمەنەوە دەسبەسەرکرا.
سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕایانگەیاند کە حەسەن عەلی یەحیا، یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، کاتی گەڕانەوە لە ئێران و لە سنووری شەحن لە پارێزگای ئەلمەهرە دەسبەسەرکراوە.
ناوبراو یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێبەرانی ئیدێۆڵۆژیکی میلیشیا حووسییەکانی یەمەنە و لەگەڵ ژنێکی ئێرانی هاوسەرگیری کردووە و خانوویەکی لە تاران هەیە.
حەسەن ئەلعیماد لە دەیەی ٩٠ی زایینیی هاوڕێ لەگەڵ براکانی لەلایەن باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سەنعا بۆ درێژەی خوێندنی ئایینیی نێردرایە شاری قوم و پاش تەواوکردنی دەرسە ئایینییەکانی بەفەرمانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران گەڕایەوە بۆ یەمەن و لە چوارچێوەی ئایینیی شیعەی ئێراندا درێژەی بەکارەکانی داوە.
حەسەن ئەلعیماد لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێدەکرێ و یەکێکە لە ڕێبەرانی باڵای میلیشیا حووسییەکانی یەمەن کە تەنیا بڕیارەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ دەکا.