زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهانیی لە بواری بەڵگە زانستییەکان بەدەستهێنا.
بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی سنە ڕایگەیاند کە ئەو زانکۆیە لە پلەبەندی تایمزی ٢٠٢٢، پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهانیی لە بواری بەڵگە زانستییەکان و هەوەها پلەی یەکەمی لەنێو سەرجەم زانکۆکانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا مسۆگەر کرد.
دوکتور یەدوڵا زارع زادە لەو بارەوە وتی: ئاکامی ئەو پلەبەندییە بەپێی ١٣ پێوەری کارکردی زانکۆکان لە بوارەکانی پەروەردە، لێکۆڵینەوە، گواستنەوەی زانست و هەروەها دورەدیمەنی نێونەتەوەییە.
هەروەها ناوبراو بەدەسهێنانی ئەو پلەیەی بە سەرەتای وەرزێکی نوێ لە گەشەی زانستیی لەو زانکۆیە زانی.
زانکۆ ناسراوەکانی جیهان وەکوو ئێستێنفۆرد بە مسۆگەرکردنی ٩٩.٩ لەسەدی پوانەکان، MIT بە مسۆگەرکردنی ٩٩.٧ لەسەد و هاروارد بە ٩٩.٢ لەسەدی پوانەکان لە خوارووی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی سنە جێیان گرتووە.
جێی ئاماژەیە کە ٣ هەزار و ٢٨٠ خوێندکار لە بوارەکانی دوکتوری ددان، پزیشکی، پەرەستاری، تەندروستی و پیراپزیشکی لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی سنە سەرقاڵی خوێندنن.