كرێكارانی كارخانەی كاشیی كەسرای سنە نێردراونهته مەرەخەسیی زۆرهملێ، به واتایهکی دیکه دهرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی یارمەتیدان بە پێكهێنانی ڕێكخراوە كرێكارییەكان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا ٨٦ كرێكاری كاشیی كەسرا هەڵكەوتوو لەسەر جادەی نێوان سنە بۆ دێولان لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم كارخانەیەوه دهرکراون.
ئەم كرێكارانە لە حاڵێكدا بۆ مەرەخەسیی ئیجباری نێردراون كە پێشینەی كارییان لە یەك ساڵ تا ١٧ ساڵ بووە.
شایانی باسە كە بەڕێوەبەری ئەم كارخانەیە هەموو ساڵێ كۆمەڵێك كرێكاری بە ڕابردووی کارخانهکه دەردهکاو كرێكاری نوێی له جێیان دادهنێ.