دادگایەکی ئەمریکا تیمێکی ئیتلاعاتیی ڕێژیمی ئێرانی بە پلاندانان بۆ ڕفاندنی دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی وڵات، دەورلێدانی گەمارۆکان و سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارکرد.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی ئیتلاعاتیی ڕێژیمی ئێران بە ڕێبەری عەلیڕەزا فەراهانی و ئەندامیەتیی مەحموود خازێعین، کیا سادقی و ئۆمید نووری بەتۆمەتی دەورلێدانی گەمارۆکان، هەوڵدان بۆ ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان و دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە ئەمریکا و بریتانیا گەمارۆیان خراوەتەسەر.
لەدرێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتووە کە عەلیڕەزا فەراهانی وتیمە ئیتلاعاتییەکەی زیاتر لە ساڵێکە پلانی ڕفاندنی مەسیح عەلینەژادیان داڕشتبوو کە دەیانویست لە ڕێگەی وڵاتی وێنێزۆئێلاوە بیبەنەوە بۆ ئێران.
هەرلەم پێوەندییەدا ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەهەمبەر گەمارۆ خستنە سەر ئەو چوار کەسە ئێرانییە وتی: هەرکەس و وڵاتێک کە هەوڵ بدا دژبەرانی رێژیمەکەیان لە وڵاتی ئەمریکا بکوژێ و یان بیڕفێنێ، دەوڵەتی ئەمریکا لێ قەبووڵ ناکا و بە توندترین شێوە سزای دەدا.