یەکیەتیی ئورووپا بە ئاماژە دەسبەسەرداگرتنی خێرای ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ وتووێژ لەگەڵ گرووپی تاڵیبان مەرجگەلێکی قورسمان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی”ڕۆیتێرز”جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی هەینی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە یەکیەتیی ئورووپا بۆ یارمەتیی خەڵکی ئەفغانستان بە مەرجگەلێکی قورس لەگەڵ تاڵیبان وتووێژ دەکا و ئەم وتووێژانەش بەو مانایە نییە کە یەکیەتیی ئورووپا دەوڵەتە نوێیەکەی ئەفغانستان بە فەرمیی ناناسێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: وتووێژەکان بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی دەوڵەتی نوێی ئەفغانستان و شێوەی پاراستنی مافی مرۆڤ، ئازادی ڕاگەیاندنەکان و پێشێلنەکردنی مافی ژنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەبەر ئەویکە ئەو وڵاتە نەبێتە شوێنێک بۆ هەناردەکردنی تێرۆریست بۆ وڵاتانی جیهان.
هەرلەم پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەمریکا بەپێی هەڵسوکەوتی گرووپی تاڵیبان بڕیاردەدا و پشتیوانیی لە دەوڵەتێکی نوێ لە ئەفغانستان بەبەشداریی هەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە دەکا.