سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی دەیهەوێت پێش لە کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ محەممەد ئیسلامیی، بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران لەهەمبەر گەڕانەوە بۆ وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن هەبێ.
هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، ڕۆژی هەینی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ: گرووسی دەیهەوێت ڕەزامەندی تاران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بەربڵاوی چاوەدێران و لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی و هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ لێکۆڵەران هەڵبسەنگێنێ، بۆ ئەوەیکە وڵاتانی ئورووپایی چاوەڕێی ئاکامی وتووێژەکان و بڕیاردانی کۆتایین کە پەروەندەی ئێران ببەنە شۆرای ئاسایشی نێونەتەوەیی.
لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە پشتیوانییەکانی وڵاتانی ڕووسیە و چین لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، شوێنی خراپی لەسەر هەوڵەکانی ئەمریکا و یەکیەتیی ئورووپا بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی وتووێژەکان داناوە، هاتووە کە ئەو دەرفەتە کە بەهۆی ئەو دوو وڵاتەوە بۆ ئێران ڕەخساوە بوەتە هۆی ئەویکە ئێران داواکارییەکانی بۆ دووبارەکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی زیاتر بکا.