ئیسرائیل لە کاردانەوەیەکی خێرادا بە هێڕشی مووشەکیی ئەرتەشی سووریە، بنکەیەکی مووشەکیی ئەو وڵاتەی بوردومان کرد و چەند بنکەیەکی میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێرانی لە نزیک دەمێشق کردە ئامانج.
بە پێی هەواڵی کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل، پاش ئەوەیکە ئەرتەشی سووریە مووشەکێکی لە دەریای مەدیتەرانە و نزیک تلاڤیڤ تەقاندەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاردانەوەیەکی خێرادا ئەو بنکە و بارەگایەی کەمووشەکەکەی لێی هەڵدرابو بە تەواوەتیی خاپوور کرد.
هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانیی هەینی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ” بەرزە” و” جۆمرایا”لە نزیک دەمێشق پێتەختی سووریە کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵ و تەقەمەنی کەڵکی لێوەردەگیردرا کەوتە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیرائیل و خەسارێکی قورسی ئابووری و سەربازی لەو بنکەیە دراوە.