بەپێى ئاکامه سه‌ره‌تاییه‌کانی هەڵبژاردنى مه‌جلیس لە ئێران تا ئێستا ته‌نیا پێنج ژن توانیویانە له کێبرکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربکه‌ون. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ٤ ژنی دیکه‌ش بتوانن له قۆناغی دووهه‌می هه‌لبژاردنه‌کان یان له‌ئه‌گه‌ری زیادبوونی ده‌نگه‌کانیان پاش ژماردنی یه‌کجاری ڕێیان له مه‌جلیس بکه‌وێ.
زوهرە سالارى له کرمان، سەیدزاده حەمیدە زەڕئابادى لە قەزوین، هاجر چنارانى لە نەیشابور، سەکینە ئەڵماسى لە کەنگال‌و لە بازنەى زەهرا سەعیدى له شاری موبارەکەی سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان ئه‌و ٥ که‌سه‌ن که تا ئێستا سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر ڕکه‌به‌ره‌کانیان یه‌کلا بۆته‌وه.
هەروەها لە بازنەى هەڵبژاردنى ئیلام سارا فەلاحى، لە بازنەى هەڵبژاردنى شەبستەر مەعسومە ئاقاپوور، لە بازنەى هەڵبژاردنى ساوە شەهلا میرگلوبەیات، لە بازنەى هەڵبژاردنى بروجن خەدیجە ڕەبیعى، ڕێژەى دەنگەکانیان لە ئاستێک دایە کە دەتوانن بەشدارى لە خولى دووەمى هەڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس‌دا بکه‌ن.
زۆرترین ژمارەى ژن لە مه‌جلیسی ئێران بۆ خولى پێنجەم ده‌گه‌ڕێته‌وه که ژماره‌یان ١٤ که‌س بوو. له ده‌وری شه‌شه‌می مه‌جلیس‌دا که له پاوانی ئیسلاح‌ته‌ڵه‌به‌کاندا بوو، ژماره‌ی نوێنه‌رانی ژن له مه‌جلیس ١٣ که‌س بوو. له خولی مه‌جلیسی نۆیه‌میش‌دا که ماوه‌که‌ی به‌سه‌رچوو، ژماره‌ی نوێنه‌رانی ژن له مه‌جلیس ٩ که‌س بوو.