بەپێی دوایین ئاماری هەواڵدەرییەكان تا ئێستا ٨٣ سه‌رپێچیی گەورەی هەڵبژاردن لە سەراسەری ئێران‌دا ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر پەروەندەی تایبەت بۆ هێندێك لەم كەسانە پێك هاتووە كە لە دەرەوەی نۆرەی خۆیان‌دا پێڕاگەیشتنیان بۆ ده‌كرێ.
كڕین و فرۆشتنی دەنگ، كەڵكوەرگرتن لە پێگەی شوغڵی بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بەكارهێنانی شوێنە ناقانوونییەكان بۆ پڕوپاگەندە، بێڕێزی كردن بە بەربژێرەكان‌و تەبلیغات دژی هێندێكان کۆمه‌ڵێک له‌و سه‌رپێچییانه‌ن که ئه‌و زیاتر له ٢٠٠ که‌سه‌یان له‌سه‌ر گیراوه.
شایانی باسە كە تا ئێستا ناو‌و شوناسی دەسبەسەركراوان ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەگشتی لە زۆربەی پارێزگاكانی ئێران جگە لە بووشێهرو كرماشان ڕاپۆرتی سه‌رپێچی له هەڵبژاردنه‌کان بڵاو كراوەته‌وه.