بەرپرسێکی سەربازیی ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکدا بۆ سەر مۆڵگەکانی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ١٨کەس لە چەکدارە حووسییەکان کوژراون.
ئەرتەشی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە دانانەوەی بۆسەیەکدا لە بەرەکانی شەڕ لە ڕۆژاوای پارێزگای مەرئەب و بە هاوکاری تۆپخانەی ئەرتەشی یەمەن، سەرەڕای کۆژرانی ١٨کەس لە چەکدارە تێرۆریستە حووسییەکانی یەمەن خەسارێکی گەورەمان گەیاندووە بە مۆڵگەکانیان بە تەواوەتی میلیشیا حووسییەکان لەو بەرەی شەڕەدا پاشەکشەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرەکانی شەڕ بەدژی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن و بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان لە ناوچەکەدا توانیویانە خەسارێکی گەورە بە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بگەینێ.