بۆ یەكەم جار لە مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، سەركۆماری وڵاتی سوئیس بە شێوەی ڕەسمی سەردانی ئێرانی كرد. یوهان ئێشنایدێر ئامان لە ژنێڤ گوتی: لە جێبەجێكردنی نێوه‌رۆکی رێککه‌وتنی ئهتومیدا ڕۆڵی تایبەتم دەبێو ڕایگەیاند كە بەم زووانە هێڵی فڕۆكەی ڕاستەوخۆی تاران ـ ژنێڤ دەست بەكار دەبێ. ئه‌و گوتی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران باس له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا ده‌کا.
ئێشنایدێر ئامان دوای سه‌ردانی ئێران‌و لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەش لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی لە تاران ڕایگەیاند كە سوئیس په‌ره به پێوەندیی ئابووریی خۆی لەگەڵ ئێران ده‌دا.
ئێشنایدێر ئامان لەو پرێسكۆنفرانسەدا هه‌روه‌ها ڕایگەیاند دەوڵەتی سویس هەوڵ دەدا تا ئێران ببێتە ئەندامی “ڕێكخراوی تیجارەتی جیهانی”.
سەركۆماری سویس لەم كۆنفرانسەدا ڕوو بە هەواڵنێران گوتی لە بابەت كۆمەڵە بابەتێكەوە كە پێوەندییان بە مافەكانی مرۆڤ‌و مەسەلە هەستیارەكانەوە هەیە قسەی لەگەڵ سەركۆماری ئێران كردوە.
ئەو هەروەها گوتی: ئەوە گرینگە كە ئەم دوو وڵاتە لەو بارەوە بتوانن ڕێزی یەكتر بگرن، دیارە دەبێ لەم بارەوە زۆر ڕوون‌و ئاشكرا لەگەڵ یەكتر بدوێین.
سویس بەهۆی سوننەتو سیاسەتی لەمێژینەی بێلایه‌نیی خۆی، لەم كەمە وڵاتانەی ڕۆژاوایە كە تا ئێستا هیچ که‌متر ساردی‌و سڕی که‌وتۆته نێوان پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌روه‌ها باڵوێزخانەی سویس لە تاران، پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی ئا‌مریكا لە ئێران دەكاو به كاناڵی ڕه‌سمیی دەسەڵاتی ئێران لەگەڵ كاربەدەستانی ئا‌مریكا داده‌نرێ.