هەیئەتی هاوئاهەنگیی دانووستانەكانی سووریە ڕایگەیاند که تهنیا چەند سهعات پاش پەسندكرانی بڕیارنامەی ئاگربەسی سووریە لە لایەن شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، ڕێژیمی بهشار ئەسەد لە چەند ناوچەی وەك حومسو دەرعا ئەم ئاگربەسەی پێشێل كرد.
شکاندنی ئاگربهسهکه لهلایهن ڕێژیمی بهشار ئهسهد دوای ئهوه هات که وڵاتانی ئەندامی شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئاگربەسی سهقامگیرو كۆتاییهێنان بە شەڕو تێكهەڵچوونە نیزامییەكان لە سووریە ڕێك كەوتوون.
بەپێی گەڵاڵەی ڕاگرتنی شهڕو لێکدان بڕیارە لە سووریە ئاگربەس بكرێو هەرچی زووتر یارمەتییە مرۆڤدۆستانەكان بۆ هەموو ناوچەانی ئەم وڵاتە بنێردرێ.
هەروەها پێشنیار كراوە درێژە بە دانووستانە سیاسییەكان بدرێو بڕیارنامەی شوورای ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لهو پێوهندییهدا بچێته بواری جێبەجێکردنهوه.
هەر لەم كاتەدا ئێستێفان دی میستۆرا، نێردراوی تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند لە ڕۆژی ١٧ی ڕەشەممە دانووستانەكانی نێوان دژبەرانو ڕێژیمی ئەسەد دەست پێ دەكاتەوە.
دی میستۆرا داوای لە لایەنەكانی شەڕی سووریە كردووە چی دیكە دوژمنایەتی یەكتر نەكەنو كۆتایی بەم شەڕو لێکدانه بێنن.
بەپێی ئەم ڕێككەوتنە بێتوو یەكێك لە لایەنەكان ئەم ئاگربەسە پێشێل بكا، ئەوا لەگەڵ ئامریكا، ڕووسیەو باقی ئەندامانی شوورای ئەمنیەت بەرەوڕوو دەبێتەوە كە بە شوێن پرۆسەی ئاشتی لە سووریە دان.
نێردراوی تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها گوتی ئەگەر ئەم ڕەوتە ئاشتیخوازانەیە لە سووریە جێبەجێ نەكرێ، بژێرەی نیزامی باشترین ڕیگا چارە دەبێ.