لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و مانگرتن لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کرێکارانی پیشەی نەوتی شاری ئیزە لە حەفتاوسێهەمین ڕۆژی مانگرتنە گشتییەکانی پیشەی نەوت لەبەردەم فەرمانداریی شاری ئیزە، کادری دەرمانی ناوەندی تەندروستی شیراز لە بەردەم ناوەندی تەندروستی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانی میاندواو لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانی ئۆمیدییە بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە و ماڵدزراوانی کۆمپانیای ڕەیگان خودڕەو و شەهر خودڕەو لە بەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە لە تاران بەڕێوەچوو.