ناوەندی ڕاپرسیی” ئیسپا” لە ڕاپرسییەکدا لەهەمبەر کەڵک وەرگرتنی هاووڵاتییانی ئێرانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە بیانییەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە لە سەتا ٥٠ی خەڵکی گەنجی ئێران کەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە بیانییەکان وەردەگرن.
ناوەندی ڕاپرسی “ئیسپا” بۆ خوێندکارانی زانکۆ، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە لەو ڕاپرسییانەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەهەمبەر کەڵک وەرگرتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کراوە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوە کە لە سەتا ٥٠ی خەڵکی ئێران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی” تێلێگرام وئینیستاگرام” کەڵک وەردەگرن.
ئیسپا لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە سەتا ٢٢ی خەڵکی ئێران هاوکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی نێوخۆ و دەرەوە کەڵک وەردەگرن و لە سەتا ٢٧ی خەڵکیش ڕایانگەیاندووە کە لە هیچ جۆرە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکی نێوخۆیی وبیانی کەڵک وەرناگرن.
جێگای ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا، عەلی خامنەیی لە قسەکانیدا بە ڕەخنەگرتنی توند لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وتبووی: لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هیچ چاوەدێرییەک نییە و هەموو بنەماکانی ئیسلامیی لەو ڕێگایەوە دەچێتە ژێر پرسیار و پاش ئەم قسانەی خامنەیی بڵاوکراوەی” سوبح سادق” کە سەربە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە، بەرەی تازە پێگەیشتوو کە کەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە بیانییەکان وەردەگرن بە هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد و وتی: ئەو کەسانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە بیانییەکان کەڵک وەردەگرن سەر بە ئەمریکان.