مام عەلی پیرۆتی قارەمانی وەرزشی بۆکس و خەڵکی بۆکان، پاش بردنەوەی خەڵات، سەردانی ماڵی شەهید محەمەد عەلیزادەی کرد و خەڵاتەکەی پێشکەش بە دایکی شەهید محەممەد کرد.
محەمەد عەلیزادە کە لەمدواییانەدا بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە کوژرانی کوڕێکی کورد بەدەستی یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری نەغەدە بەشداریی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەی کردبوو و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا .
شایانی باسە کە وەرزشوان و کەسایەتییە وەرزشییەکانی کورد هەرچەند بە کەمترین ئیمکانات و بە تێچووی خۆیان تێدەکۆشن و وەرزش دەکەن بەڵام لە ئاستی ئێران و دنیاشدا خاوەن ناو و پلەی تایبەتن و لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە کە بە هەڵوێستی کوردانە و نیشتمانپەروەرانەی خۆیان وزە و هێزێکن بۆ ورووژاندن و هەستی نەتەوایەتیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.