دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریی لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “بەهمەن کەریمپەنا” خەڵکی بانە و “ئارمان ڕەسووڵی” خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاندووە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندروستیی بەهمەن کەریمپەنا ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.