ئەمیرعەبدوڵاهیان بەئاماژە بە ڕاوەستانی وتووێژەناوکییەکانی ڤییەن وتی: ئێران داوای ئاڵوگۆر لە بڕیارەکانی وڵاتانی بەشدار لە وتووێژەکان دەکا و بە هیچ جۆرێک درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆکان قەبووڵ ناکەین.
ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کاناڵی ٢ی ئێران لەهەمبەردرێژەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن وتی: ئێمە بە وڵاتانی بەشدار لە وتووێژەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕ بەسەر بڕیارەکانیاندا بێنن و دەبێ وتووێژەکان ئاکامێکی هەستپێکراوی هەبێ.
ناوبراو لە درێژەدا و لەهەمبەر دەسپێکردنەوەی وتووێژەکانی ڤییەن وتی: لانیکەم دووتا سێ مانگی دەوێ کە دوڵەتی نوێ لە ئێران جێگیر بێت و بتوانی پلانی بۆ وتووێژەکان هەبێ بەڵام بە دڵنیاییەوە درێژەی وتووێژەکان یەکێکە لە ئەرکە گرینگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
شایانی باسە کە پێشتر ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی، پاش بە دەسەڵات گەیشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری ئێران، نیگەرانییەکانی خویانیان لەهەمبەر درێژکردنەوی وتووێژەکان بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن دەربڕیبوو.
هەرلەم پێوەندییەدا ماوەیک لەمەوپێش، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا، داوای لە ئێران کردبوو کە کۆتایی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی بهێنن و خێرا بگەڕێنەوە بۆ وتووێژەکان.