هەڵسوكەوتی خراپی كاربەدەستانی زیندانی مەهاباد لەگەڵ بەندكراوان زیاتر بووه. پشكنینی بەردەوام، سووكایەتی‌و جنێودان‌و قسەی ناشیرین‌و لێدان‌و كوتان لە نموونەی ئەم ڕەفتارانەیە كە لە ماوەی یه‌ک مانگی ڕابردوودا بە بەردەوامی لەم زیندانە ده‌رحه‌ق به به‌ندکراوان کراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، كاربەدەستانی زیندانی مەهاباد بە هۆكاری ناڕوون‌و بە بەردەوامی بۆ گەڕان‌و پشكنینی ژوورەكان ه كەلوپەلی زیندانی‌یه‌کان ه‌ڵده‌کوتنه سه‌ریان‌و زۆر جار لە كاتی پشكنین‌دا به‌ندکراوه‌کان دەدەنە بەر مست‌و پێله‌قه‌و سووكایەتی‌یان پێ دەكەن.
زیندانی‌یه‌ك كە له‌م دواییانه‌دا ئازاد كراوە، ناوی چەند كەس له کاربه‌ده‌ستانی زیندانی ئاشكرا كردوە كە فشارێکی زۆریان بۆ خه‌ڵکی نێو زیندان هێناوه، سەرگورد جەمعی نوێنەری یەگانی حیفازەت، سەفەری سەرۆكی حیفازەتی زیندان‌و دوو ئەفسەر نیگابانیش بە ناوەكانی غەنی‌پوور و جاهیدی؛ ئەم كەسانەن كە لە نێو زیندانی مەهاباددا ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ به‌ندکراوان زۆر ناشیرینه‌و ژیانیان لێ تاڵ كردون.
جێی باسه که نزیكەی ٧٠٠ زیندانی لە زیندانی مەهاباددا بەند كراون لە حاڵێكدا كە ئەم زیندانه ته‌نیا بۆ که‌متر له‌٤٠٠ كەس دروست کراوه‌و ئەم مەسەلە بۆتە هۆی قەرەباڵغیی زیندانەكە‌و وای لێ هاتووە كە حەشیمەتێكی زۆر لەم بەندكراوانە لەسەر عەرزی ڕەق‌و ڕووت بخەون.
هەروەها ٤٠ زیندانیی سیاسیی زیندانی مەهاباد بە پێچەوانەی ئەسڵی جیا كردنەوەی تاوانەكان تێكەڵ بە بەندكراوانی ئاسایی كراون‌و نزیكەی ٥٠ زیندانیی مەحكووم بە ئێعدامیش لەم زیندانە بەند كراون كە زۆربەیان لەسەر تاوانی پێوەندیدار به مادەی هۆشبەر حوكم دراون.