دوای نوێژەنکردنەوەی گۆڕی شەهید خدرە سوور لەلایەن دڵسۆزانی نیشتمانەوە، گڵکۆکەی لەلایەن نیشتمانفرۆشان تێکدرایەوە.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا ئەویندارانی نیشتمان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە گوندی برایم خەسار سەر بە شاری بۆکان گڵکۆی شەهیدی فەرماندە “خدر خزری” ناسراو بە “خدرە سوور”یان نۆژەن کردەوە و لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازە پیرۆزەکەی پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی بە ڕێبازەکەیان تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو فەرماندە قارمانەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و خۆڕاگریی نوێ کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، گلکۆی نۆژەنکراوی شەهید خدرە سوور لەلایەن کەسانی نیشتمانفرۆش و چڵکاوخۆری سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، تێکدراوەتەوە و جارێکی دیکەش خۆفرۆشان ئەوەیان سەلماند کە تەنانەت لە گڵکۆی شەهیدانیش دەترسن و گۆڕی شەهیدانیش ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی دوژمنەوە.