ئەمین ئەلحەق، فەرماندەی پێشووی گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە و ڕاوێژکاری ئۆسامە بێن لادەن، پاش ٢٠ ساڵ گەڕاوە بۆ ئەفغانستان.
ئەمین ئەلحەق، فەرماندەی سەربازیی و ڕاوێژکاری ماڵیی ئۆسامە بێن لادەن، پاش ٢٠ ساڵ خۆشاردنەوە کە لانیکەم ١٥ ساڵی لە ئێران ژیاوە و بەرپرسانی گەندەڵ وتێرۆریستی ڕێژیمی ئێران ناوبراویان حەشارد دابوو، پاش دەسبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە گەڕاوەتەوە بۆ جەلالئاوای ئەفغانستان.
٢٠ ساڵ لەمەوبەر و پاش ڕووخانی تاڵیبان و هێرشی ئەرتەشی ئەمریکا، ئەمین ئەلحەق، هەڵهات بۆ وڵاتی پاکستان و ناوچەی” تۆرابۆرا” بەڵام لەو کاتەوە کە بەرزاییەکانی تۆرابۆرا لە لایەن فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە کرایە ئامانج، ئەمین ئەلحەق و چەند بەرپرسی باڵای گرووپی ئەلقاعیدە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینیی بە یارمەتی سپای پاسداران هەڵهاتن بۆ ئێران ولە شاری مەشهەد جێگیربوون.
جێگای ئاماژەیە کە لە ئێستادا پاش بە دەسەڵات گەیشتنی گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەرپرسانی گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە دەگوازنەوە بۆ ئەفغانستان.