لێكۆڵەری پەروەندەی مەرگی ئالبێرتۆ نیسمان، قازیی پەروەندەی تەقینەوەی ئامیا دەڵێ ئەم قازییە كوژراوە.
ساڵی ڕابردوو، تەنیا ڕۆژێك بەر لەوەی قازی ئالبێرتۆ نیسمان بیهەوێ لە پارلمانی ئەم وڵاتەدا به دژی ئێرانو سهرۆک کۆماری وڵاتهلهی شایەدی بدا، تەرمەكەی دۆزرایەوە. ئەم قازییە ئارژانتینییە خەریكی بهدواداچوون بە پەروەندەی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٤ لە بەردەم ناوەندی جوولەكەكانی بۆینێس ئایرێس بوو.
مەئموورەكانی پۆلیس تەرمی ئەم قازیەیان لە حاڵێكدا لە نێو وانی حەمامدا دۆزییەوە كە گوللەیەك بەر مێشكی كەوتبوو و دەمانچەیەكیش لە پەنا دەستی بوو.
بڕیار بوو ڕۆژی ١٩ی ژانویە نیسمان لەبەردەم نوێنەرانی پارلمانی ئارژانتین ئامادە بێ و ڕاپۆرتێك لە بارەی “هەوڵی دەوڵەتی ئارژانتین بۆ سەرپۆش كردنی نهخشی ئێران لە تەقینەوەی ئامیا” پێشكەش بكا.
ئێستا لێكۆڵەر ڕیكاردۆ سائێنز كە لە ماوەی ١ ساڵی ڕابردوودا ئەركی بهدواداچووب بە پەروەندەی كوژرانی قازی نیسمانی لە ئەستۆ بوو، دەڵێ: “بەڵگەی زۆری لەبەر دەسته كە دەیسەلمێنن ڕۆژی ١٨ی ژانویە ئالبێرتۆ نیسمانیان كوشتووە.”
ئالبێرتۆ نیسمان ٤ ڕۆژ بەر لە وەی كە بیكوژن، كریستینیا كرشنر، سەركۆماری ئەو كاتی ئارژانتینی بە “سازان” لەگەڵ ئێرانو هەوڵدان بۆ دیزهبهدهرخۆنهکردنی پەروەندەی ئامیا تاونبار كردبوو.
لە مێژووی ئارژانتیندا تەقینەوەی ئامیا گەورەترین هێرشی تێرۆریستییە كە لم هێرشەدا ٨٥ كەس كوژران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی كە نیسمان ئامادەی كردبوو، كاربەدەستە پلەبەرزەكانی ئارژانتین هەوڵیان داوە لە بەرامبەر سهودا نەوتییەكانو تەجارەتی گەورەدا، نەخشی ئێران لە هاوكاری كردنی دانانەوە بۆمبی ساڵی ١٩٩٤ بسڕنەوە.