لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی ئۆمیدیە بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانی بوستان لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کارمەندانی وەزارەتی تەندروستیی خووزستان لە بەردەم بینای ئۆستانداریی ئەهواز، کرێکارانی کۆمپانیای جەهاد نەسری کرماشان لە بەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی میاندواو لە بەردەم شارەوانیی ئەو شارە بەڕێوەچوو.