هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی نەغەدەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ۱۴۰۰ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی “محەمەد تاهیر حوسێن پوور” تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە شاری نەغەدە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەسبەسەر کرانی محەمەد تاهیرحوسێن پوور و و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.