محەممەد ئیسلامی، کەبەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر بە بڕیاری ئیبراهیم ڕەئیسی دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەرمانانی١٤٠٠ی هەتاوی، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران کە بەهۆی دەور ونەخشی ناوبراو لە کوشتن و سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی قورسی خراوەتەسەر بەبڕیارێکی ڕاستەوخۆ محەممەد ئیسلامی، یەکێکی دیکە لە پیشێلکارانی سەرەکیی مافی مرۆڤ لە ئێران، دەکا بە جێگری سەرۆککۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی.
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد ئیسلامی هیچ جۆرە پیشینەیەکی لە بەرنامەی ناوکیی نییە و تەنیا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی پێوەندیی هەبووە و بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانی و کڕینی کەرەستەی تایبەتی قەدەغەکراو بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینییەوە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گەمارۆی خراوەتەسەر و چوەتە لیستی ڕەشەوە.