کۆنگرەی جیهانیی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سۆسیالیست بە بەشداریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ‌کرد
کۆنگره‌ی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سۆسیالیست له ڕۆژی هه‌ینی، ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه بە بەشداریی ١٣٦رێکخراوی ئەندام لە ٧٥وڵاتی دنیا لە تیرانا پایتەختی وڵاتی ئاڵبانی دەستی پێ‌کردوه.
ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوسیویه‌تی که لەو کۆنگرەیەدا یەکیەتیی لاوان وەک ئەندام لە کۆمیتەی مەدیتەرانەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی ئێران‌و هۆکاره‌کانی بەشداری نه‌کردنی کورد لەدەسەڵاتی سیاسیی ئێران به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی کۆماری ئیسلامیی هێناوەتە بەر باس. هه‌روه‌ها له پێناو داکۆکی لە کوردی ئێران‌و بە پشتیوانی رێکخراوەکانی لاوانی فەلەستین‌و ئیسڕائیل داوای یەکیەتی لاوان بۆ بەڕێوەبردنی رێفراندۆم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خراوه‌ته دەستوری کاری کۆنگرەو بڕیار دراوه لە قەتعنامەی کۆتایی کۆنگرەدا پشتیوانیی لێ بکرێ.