شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی ئازادی کوردستان _ سووریه سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
رۆژی پێنج شەممە ٦ی رەشەممە( ٢٥ی فێورییەی ٢٠١٦ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی ئازادی کوردستان_سوریە لە هەرێمی کوردستان پێکهاتوو لە عەدنان مراد و ئیبراهیم بۆتانی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێریان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی ئیبراهیم زێوەیی پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان دوولایه‌ن، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی رۆژاوای کوردستان‌و قه‌یرانی ئه‌منیه‌ت‌و سه‌قامگیری له‌و به‌شه‌ی کوردستان‌و پرسی کورد‌و چەندو چۆنی پێوەندیی نێوان حیزب‌و لایەنە سیاسییه‌کانی ڕۆژاوای کوردستان قسه‌و ئاڵوگۆری بیروڕا کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، دۆخی حیزب‌و لایەنەکانی کوردستانی‌و پرسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان قسه‌یان له‌سه‌ر کراو له‌سه‌ر پێویستیی هاوکاریو هەماهەنگی حیزبەکان پێکەوە بێ ده‌ستێوه‌ردان لە کاروباری یەکتردا، پێداگری پێداگری کرایەوە.