لە ڕێوڕەسمێکدا و بە بەشداری بەشێک لە کادر و پێێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی پەردە لەسەر کتێبی دیرۆکی خۆراگری لادرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ڕێوڕه‌سمێك له یه‌کێک له بنكه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌لایه‌ن ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌رده له‌سه‌ر كتێبی دێرۆكی خۆڕاگری لادرا.
لە سه‌ره‌تای ڕێوڕەسمەکەدا به‌ڕێز حه‌سه‌ن قادرزاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان باسی له پۆلێک زیندانیی سیاسیی خۆڕاگری ڕۆژهه‌لاتی كوردستان كرد و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆییانە و لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و قەزاییەکانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ل به‌ندكراوانی سیاسیی كورد هێنایه به‌رباس و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆربه‌ی ئه‌و كاره‌سات و جینایه‌تانه له مانگی خه‌رماناندا ڕوویان داوه، به‌تایبه‌ت له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌سپێكی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی كه لاوانی كوردستان ته‌نانه‌ت منداڵی ژێر ١٨ ساڵ بەکۆمەڵ له‌لایه‌ن دەزگا ئیتلاعاتییەکانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا دەسهپا.
بەڕێز قادرزادە ئاماژەی بەوە کرد کە به‌پێی ئه‌و ئامارانەی لە بەردەست دایە، نزیكه‌ی ١١ههزاركهس له ده‌یه‌ی ٦٠ له زیندانه جۆراجۆره‌كانی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سێداره دراوان یان زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و هه‌ر ئێستا پتر له ٥٠٠ زیندانیی سیاسیی كورد له چاڵهڕهشهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌رن و له‌و ڕێژه‌یه ١٥ كه‌س چاوڕەیی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامن.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌لاح خزرپوور به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا یادێكی له نه‌مر كاك جه‌لیل گادانی به‌رپرسی پێشوی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كرده‌وه و دواتر وتارێكی سه‌باره‌ت به به‌ندكراوانی سیاسی و جینایەتەکانی ڕێژیم لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا کرد و له پاشان باسی چۆنییه‌تی کۆکردنەوەی زانیارییەکان و چاپی كتێبی دێرۆكی خۆڕاگری كرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی ئهنجومەن له ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی و كار و چالاكییەکانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه کرد و له بڕگه‌ی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زیندانیانی سیاسیی ڕێز لە كۆمه‌ڵێک لە زیندانیانی سیاسی گیردرا و كتێبی دێرۆكی خۆڕاگری بەسەر بەشداربووندا دابه‌شكرا.