هەیئەتێکی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێورەسمی بە خاکسپاردن و پرسە و سەرەخۆشی کاک “ئەحمەد کاکەمەمی” دا، بەشداری کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١زایینی ، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سويد پێکهاتوو لە ئەندامانی کۆمیتەی گشتی سويد و بەڕێزان حەسەن ڕەستگار، سەعید بەیگزادە و حەمەڕەسووڵ کەریمی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و ماتەمینی کاک ئەحمەد کاکەمەمی کرد.
جێی ئاماژەیە کە بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی سويدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن بەڕێز “نەبەز عەلیدوست” پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی سويدی حیزبی دێموکراتی کورستان خوێندرایەوە، کە تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ هاوسەنگەرانی کاک ئەحمەد و بنەماڵەکەی، هاوکات لە چەند وتەیەکدا تیشک خرایە سەر ژیان و خەباتی ئەدەبی و سیاسیی کاک ئەحمەد.