هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی‌و پێنجه‌مین مه‌جلیسی خوبره‌گانی رێبه‌ری له ئێران ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نیزیک به ٥٥ میلیۆن که‌س ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بن‌و ده‌نگ بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی نێوخۆ ١٢٠ هه‌زار سندووقی دنگدانی له‌به‌رچاو گرتوه. هه‌روه‌ها هێزه ئینتیزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کانیش بۆ پاراستنی که‌شی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک بۆ خۆیان ده‌ڵێن ٢٥٠ هه‌زار چه‌کداریان به سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگداندا بڵاو کردۆته‌وه‌و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی رێژیمیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه.
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری ده‌یه‌می مه‌جلیس به ناونووسی کردنی ١٢ هه‌زارو ١٢٣ که‌س ده‌ستی پێ‌کرد که دوای دوو قۆناغ هه‌ڵسه‌نگاندنی شیاویی ئه‌و که‌سانه تهنیا٤ هه‌زارو ٨٤٤ که‌س له‌وان له مه‌یدانی ڕکه‌به‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ماونه‌ته‌وه. له‌و نێوه‌دا تەنیا سەڵاحییەتی ٦٢٣٠ کەس لەوانه‌ی ناونوسییان کردبوو له‌لایه‌ن شوڕای نیگابانه‌وه پشتڕاست کرایەوە. هەروەها ٦١٢ کەسیش لەوانەی ناونووسی‌یان کردبوو، لە ڕکەبەرییەکان کشانەوەو زیاتر لە ٥ هەزار کەسیش سەڵاحییەتیان ڕەت کرایەوە.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واوی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان بایکۆت کردوه، به‌ڵام حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕوانگه‌یه‌کی جیاوازتری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌و له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌مجۆره هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٧ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی مه‌جلیس ڕاگه‌یاندوه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای باس له دۆخ‌و به‌ستێنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێرانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامی سپاس‌و پێزانینی خۆی بە چالاکانی سیاسی‌و مەدەنیی نێوخۆ‌و خەڵکی وشیارو بە هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاندوه، که سەرەڕای هەموو بەربەستو ئاستەنگەکان لە چەند مانگی رابردوودا کەشوهەوای سیاسیی پێش هەڵبژاردنیان بۆ هێنانەبەرباسی کێشەکانی گەلی کورد لە ئێران، خستنەڕووی ستەمو هەڵاواردنی دەسەڵاتی سیاسی بەرامبەر بەو گەلە، لەقاودانی گەندەڵیوهاودەستیی ژمارەیەک لە نوێنەرانی دەورەکانی پێشووی مەجلیس لە گەڵ دەزگا سەرکوتکەرەکانو گرنگترین چاوەڕوانییە کانی خۆیان لە پالێوراوان، قۆستەوە.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێ دەنگدان یا بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، هەر دوویان مافی بێ ئەملاو ئەولای خەڵکن. ئەگەر لە حەوزەیەکی هەڵبژاردن کە هیچ کاندیدایەکی دڵخوازو هەڵگری داخوازەکانی خەڵکی لێ نییە، بایکۆتی سندووقەکانی دەنگ بە هەڵوێستێکی سیاسیی شیاو‌و دژبە کۆماری ئیسلامی دەژمێردرێ، لە حەوزەیەکیش کە کاندیدایەکی بەستراوە بەخەڵک، خۆشناو، بوێر، خاوەن پێشینەو کارنامەی خاوێن لە گەڵ مۆرەیەک یا چەند مۆرەی گەندەڵو هاودەستی دام‌و دەزگا سەرکوتکەرەکان لە ململانێ دان، دەنگدان بە قازانجی کاندیدا باشەکە، دەتوانێ گونجاوترین‌و کاریگەرترین هەڵوێست بێ. لەو شار‌و ناوچانەش کە لە ڕووی دیموگرافییەوە تایبەتمەندیی خۆیان هەیەو، کورد لە گەڵ نەتەوەی دیکە پێکەوە دەژین، زۆر پێویستە دەنگدەرانی کورد دوور بڕوانن، زۆرترین هاوکاری، یەکگرتوویی‌و هاودەنگییان هەبێ بۆ ئەوەی پشتی کاندیدای شیاوی کورد بگرن‌و بەم جۆرە سەنگو قورسایی خۆیان لە هەر ڕوویەکەوە بسەلمێنن. چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە خەڵک لە هەر دوو حالەتدا لە گەڵ چالاکانی سیاسی‌و مەدەنیی نێوخۆ پرس‌و ڕاوێژ‌و هاوفکری بکەن بۆ ئەوەی کەسانی هەلپەرست، نەتوانن دۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن.
له کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه که ئاکامی هەڵبژاردن لە کوردستان هەر چۆنێک بێ‌و هەر کەسانێک ، بە دەنگ یا بە ناوی خەڵکی شار‌و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچنە مەجلیس، خەڵک دەبێ ببن بە هێزی گوشار لە سەریان‌و جێبەجێکردنی داخوازەکانو دابینکردنی مافەکانی خۆیانیان لێ بوێن. گوشاری خەڵکی کوردستان بۆ سەرناوەندەکانی یاسادانان‌و دامەزراوەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی‌و هەوڵدانیان بۆ هێنانە گۆڕی داواکانیان، پێویستە لە دوای هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕێکخراوترو یەکگرتووانەتر درێژەی هەبێ.