جۆ بایدێن، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، بەهیچ شێوەیەک ئیزن بە رێژیمی ئێران نادەن دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات و ئەگەر ڕێککەوتنی بەرجام نەبووژێتەوە ڕێکارگەلی دیکە بەدژی ئەو ڕێژیمە دەگرنە بەر.
ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، پێش ئەو چاوپێکەوتنە کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو وتی: ئەگەر لەڕێگای دیپلۆماسییەوە کار بۆ پێشگرتنی کۆماری ئیسلامی نەکرا، ئەوە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان هەنگاوگەلێکی جیدیتر و کاراتر بە دژی دەسپێراگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی دەگرینە بەر و بە توندی دژی هەموو هەنگاوەکانی ئەو ڕێژیمە دەوەستینەوە.
نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ پەسەندکرنی هەردوو بابەتی بایدێن وتی: ئەگەر ڕێژیمێکی ئیسلامگەرای توندڕەو دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات، لەسەر ژیان و ئاسایشی تەواوی جیهان دەبێتە مەترسییەکی گەورە، ڕێژیمی ئێران وڵاتێکە کە تێرۆریزم پەروەردە و هەناردە دەکا و یەکەم وڵاتە کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و هیچ گرینگییەکی پێنادا، لە ئێستا کە ئەمریکا بەتەمای ڕێککەونی بەرجامە، ساتریفیوژەکانی ڕێژیمی ئێران لە نەتەنز و فۆردۆ خەریکی کاری خۆیانن، بەڵام ئێمە دەبێ ئەو کارانەی کۆماری ئیسلامی ڕابگرین و هەردوولامان وەکوو ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر ئەوە یەکدەنگ و کۆکین.