١٠چالاکی مەدەنیی ئێران لەسەر مەترسییەکانی کۆرۆنا کە بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییان دەزانن، لە نامەیەکدا داوایان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کردووە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە مەترسی مردنی بە کۆمەڵیان لەسەرە.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ١٠ کەس لە چالاکانی مەدەنیی ئێران، لە نامەیەکدا کە بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکانیان ناردووە، داوایان کردووە کە تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا و گرینگی پێنەدانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، گیان سەدان کەسی خستووەتە مەترسییەوە و تووشبوون و مردنی خەڵکی ئێران بەهۆی ئەو پەتایەوە یەک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و دەبێ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لەو بارەوە هەنگاو جیددی بنێن.
لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٧٠٠کەس گیانیان لە دەستداوە و سەرەڕای ئەوەش هاوردە کردنی پێکوتەی کۆرۆنای ئەمریکایی بریتانیایی بە فەرمانی عەلی خامنەیی قەدەغەیە، بۆیە بەو هۆیەوە خەڵکی ئێران بەرەوڕووی مردنێکی بەکۆمەڵ بوونەتەوە.
لە نامەکەدا داواکراوە کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ زۆر بەجیدی لەو بارەیەوە هەنگاو بنێن.