ئۆرگانە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شنۆ خەریکی دەنگ پەیداکردن بۆ کاندیدای بەستراوە بە خۆیانن.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەیشتوون،
سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەسی غەیرە بوومی وەک هێزی نیزامی و سەرکوتکەری سەر بە حکوومەت، لە شارو ناوچەی شنۆ هەن، و هەمووشیان ڕاسپێردراون دەنگ بە زەنجانی(کاندیدی تورکی سەر بە ڕێژیم) بدەن، داواشیان لێ کراوە ئەندامانی بنەمالەکانیشان بانگ بکەن بۆ شنۆ بۆ ئەوەی دەنگ بەو کاندیدایە بدەن.
دیارە بنەماڵەی جاشو چەکدارە کوردەکانو دەستو پێوەندییهکانی ڕێژیمیش بە تایبەتی لە ناوچەکانی دۆڵو دەشتەبێل راسپێردراون کە دەنگ بدەن بە زەنجانیو دەنگی بۆ کۆ بکەنەوە.