کورتەفیلمی “کارنیکا” لە نووسین و دەرهێنانی ژنەدەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ، بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی ویلیامێیری ئیتالیا دەکا.
کورتەفیلمی “کارنیکا” لە نووسین و دەرهێنانی “مریەم سەمەدی”، سینەماکاری کوردیی خەڵکی ورمێ، گەیشتە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ویلیامێری وڵاتی ئیتالیا.
ئەو فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ٢١ تاکوو ٢٨ی مانگی ئاگۆست لە شاری ویلیامێیری ئیتالیا بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە کە مریەم سەمەدی، ژنەدەرهێنەرێکی بەتوانا و سەرکەوتووی خەڵکی “ورمێ”یە و تاکوو ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەشداریی کردووە و براوەی چەندین خەڵاتی نێونەتەوەییە.