ئەرتەشی ئامریکا ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە هێرشە تێرۆریستییەکەی کابول هێرشی کردووەتە سەر گروپی تێرۆریستی داعشی خوراسان لە ئەفغانستان.
بیل ئوربان وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا سێنتکام ڕایگەیاند: هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر سەرکردەیەکی داعش لە هەرێمی نەنگەرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
ئەو سەرکردەیەی داعش کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە لەگەڵ چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوو و فڕۆکەکە، کە “لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نێردراوە”، کردوویەتییە ئامانج و کوشتوویەتی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو سەرکردەیەی داعش پیلانی بۆ کردەوەی تیرۆریستی بووە ئەو هێرشە دوای تەقینەوەکەی کابول دەکرێت کە داعش بەرپرسایەتیەکەی گرتبووە ئەستۆ.
ئەم هێرشە پاش ٤٨ کاژێر دوای تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی کابول ڕوویدا و١٧٠کەس کوژران کە ١٤ کەسیان سەربازی ئەمریکایی بوون.