پاسداری تێرۆریست ئەحمەد وەحیدی، کە ئێستا وەزیری ناوخۆی ئێرانە ڕایگەیاندووە: ئەو هاووڵاتییانەی ئەفغانستان “بەشێوەی کاتیی” لە ئێران ڕاگیراون.
وەحیدی هەروەها رایگەیاندووە: “بەشێک” لەو هاووڵاتییانەی ئەفغانستانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارە خۆجییەکانی ئەفغانستان، ڕەوانەی وڵاتەکەیان کردووەتەوە.
ئێران لە ئێستادا بە هۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە بارودۆخی ئابووری نالەبارە و هاتنی پەنابەر لە وڵاتی ئەفغانستانەوە تەنیا وەکوو خەرجێکی زیادی چاو لێدەکات و هیچ بنەمایەکی مرۆڤی لە بەرچاو ناگرێ
بەهۆی دەست بەسەرداگرتنەوەی زۆرینەی خاکی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان پەنایان بۆ ئێران بردووە بەڵام لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ڕادەستی تاڵیبان دەکرێنەوە.