کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئەمریکا ڕەخنەی توند لە بڕیارەکەی جۆ بایدێن لە سەر ئەفغانستان دەگرن و ئێران بە مەترسییەکی گەورەتر دەزانن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فاکس نیوز، مایکێل واڵتێز، ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە ڕەخنەگرتنی توند لە بڕیارەکانی جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لەهەمبەر کشانەوەی هێز و هاووڵاتییانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان وتی: ئێمە ڕووبەڕووی گەورەترین بارمتەگیریی لە مێژووی ئەمریکا بووینەتەوە و بارودۆخەکە بەجۆرێکە کە بە بارمتەگرتنەکانی هاووڵاتییانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیی لە تاران، وەکوو میوانییەکی شەوانە دێتە بەرچاو.
لەلایەکی دیکەوە، مایکێل مەککاڵ، ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا وتی: جینایەتە مەترسیدارەکانی تاڵیبان بەدژی خەڵکی ئەفغانستان کە دەیانهەوێت بچنە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابولەوە بێ هیچ پاساوێک لە ئەستۆی “جۆبایدێن”دایە.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ئێمە لەهەمبەر جینایەت بە دژی مرۆڤایەتیی لە ئەفغانستان بەهۆی گرووپی تاڵیبانەوە زۆر دەبیسین بۆ نموونە وەرگێڕە ئەفغانییەکان و بنەماڵەکانیان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە بە دڕندانەترین شێوە دەکوژرێن.